کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی تەممووزی 2024، عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان کە سەرۆکی لیستی ئەو حیزبەیشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان 59 کەس لە حیزبەکەمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری بەربژێرن و 15یان لە هەولێرن". 
 
عەبدولستار مەجید رایگەیاند، 32 کەسی دیکە لە بازنەی سلێمانی، 6 کەس لە بازنەی دهۆک، 5 کەس لە بازنەی هەڵەبجە بەربژێرن. 
 
سەرۆکی لیستی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی هەولێر لەبارەی پەسندکردنی بەربژێران گوتی، "دوو رێگەمان بۆ پەسندکردن هەبوو. یەکەم، ئەوەی خۆی بە کۆمەڵ دەزانێت یان هەر کەسێک کە حەزی کردبێت لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەری خۆی بەربژێر بکات پەسندمان کردووە. ناوی ئەو کەسانە بەزۆرینەی دەنگ پەسند کراوە. دووەم، لە رێگەی ئۆرگانەکانەوە ناوی کادیران بۆ سەرکردایەتی نێردراوە و لە سەرکردایەتی کەسانێک هەڵبژێردراون". 
 
رووداو زانیویەتی گوتی، عەبدولستار مەجید لە بازنەی هەولێر سەرۆکی لیستە، لە سلێمانی عومەر گوڵپی وەک سەرۆکی لیست دانراوە، لە دهۆک مامۆستا عەنتەر و لە هەڵەبجەش مامۆستا عەباس سەرۆکی لیستن، ئەوەش بەزۆرینەی دەنگ و لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە یەکلایی کراوەتەوە. 
 
لەبارەی چاوەڕوانییان بۆ کورسی و دەنگەکانیان، عەبدولستار مەجید گوتی، "دەتوانم بڵێم دەنگێکی باشتر لە جاران بەدەست دەهێنین."
 
26-06-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 222ـی ساڵی 2024 تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد و رۆژی 20-10-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
رووداو ناوی لیستی بەربژێرانی بازنەی هەولێری کۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی کوردستانی دەستکەوتووە کە ئەمانەی خوارەوەن: 
 
1. عەبدولستار مەجید قادر مەعرووف (سەرۆک لیست) 
2. محەممەد حوسێن مەجید عەبدوڵڵا
3. قومرییە محەممەد نەجیب حەسەن
4. رووپاک ئەحمەد رەحمان رەسووڵ
5. مریەم لەتیف مەحموود شێخە
6. ئەحمەد سۆفی حامید ئیسماعیل
7. ئەحمەد جەمال محەممەد قادر
8. رێباز محەممەد رەشید سەلیم
9. فەرمان میرسوێودین حەمەد قادر
10. شیلان عەبدوڵڵا سدیق رەسووڵ
11. جوامێر عوسمان عەبدوڵڵا ئەمین
12. ئەنوەر سەباح عوسمان حەمەد
13. مۆفەق حوسێن محەممەد حوسێن
14. نسیبە تەها مستەفا تەها
15. سلێمان عەلی سمایل رەسووڵ

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە