پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، پارتی رۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەم مانگە لیستی ناوی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەداتە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ژمارەی بەربژێرانی پارتی لەهەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان 190 بەربژێر دەبێت.
 
ژمارەی بەربژێرانی پارتی بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت: 
 
- پارێزگای هەولێر: 
64 بەربژیر
- پارێزگای سلێمانی :
72 بەربژێر 
- پارێزگای دهۆک:
48 بەربژێر
- پارێزگای هەڵەبجە:
6 بەربژێر
 
 
بەرپرسێکی باڵای پارتی بە رووداوی گوت: "هێشتا لیستی کۆتایی نییە و ئەگەری گۆڕانکاری لە ناوی بەربژێران و ژمارەکانیان هەیە."
 
بەپێی رێساکانی کۆمیسیۆن، هەر لیستێکی بەشدار دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک بەربژێری هەبێت.
 
رۆژی دووشەممە، 15ى تەممووز، ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دەریکردووە، وادەى پێشکێشکردنى لیستى ناوى بەربژێرانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ماوەى سێ رۆژ و تاوەکو کۆتایی دەوامى رۆژى پێنجشەممە 18ى تەممووز درێژکردەوە.
 
20ـى تشرینى یەکەمى 2024  لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە وەک رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاری کراوە.
 
بۆ سلێمانى 38 کورسی، هەولێر 34 کورسی، دهۆک 25 و هەڵەبجە سێ کورسی دیاری کراوە ، لەهەریەک لە هەولێر و سلێمانى دوو  کورسی بۆ کۆتای کریستیان و تورکمان داندراوە ، لە دهۆک کورسیەک بۆ کۆتاى ئەرمەن تەرخان کراوە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی باشماخ. وێنە: AA

زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.