یەکێتی لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 60 بەربژێری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 68 کەسی لە بازنەی پارێزگای هەولێر بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە. لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەکەدا بکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای هەولێر 68 کەسی وەک بەربژێر بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە کە 20 کەسیان ژنن.
هەژار محەممەد، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەرچەندە لیستی ناوەکانمان دیاریکردوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەدراوە و دەکرێت گۆڕانکاری رووبدات".
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر گوتیشی: "بەربژێرەکان لەسەر پسپۆڕی و سنووری جوگرافیا دیاریکراون".
لەبارەی پێشبینییان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەدەستهێنانی کورسی، لێپرسراوی هەڵبژاردنی یەکێتی لە هەولێر دەڵێت: "پێشبینی دەکەین گۆڕانکاری لە سیستمی دەنگدان و چوار بازنەیی وابکات دەنگمان بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو زۆر زیاد بکات".
18ـی تەممووز دوا وادەیە بۆ پێشکێشکردنى لیستى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دیاری کراوە.
بۆ سلێمانى 38 کورسی، هەولێر 34 کورسی، دهۆک 25 و هەڵەبجە 3 کورسی دیاری کراون. لەهەریەک لە هەولێر و سلێمانى 2 کورسی بۆ کۆتای کریستیان و تورکمان دانراوە؛ لە دهۆک کورسیەک بۆ کۆتاى ئەرمەن تەرخان کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆن زیاتر لە 80%ـی ئامادەکاری و رێکارەکانی تەواوکردووە. لیستی بەربژێران، چاپکردنی کاخەزی دەنگدان، راهێنان بە کارمەندانی کۆمیسیۆن، سێ دیارترین هەنگاوەکانن ماون.
26ـی مانگی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 222ـی ساڵی 2024 تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد و رۆژی 20-10-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
لیستی ناوەکانی 68 بەربژێرەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر:
1- شاڵاو عەبدوڵڵا رەسوول عەلی (سەرۆکی لیست)
2- رێباز حەمەد حەمەدەمین حەسەن
3- لوقمان حەمەد حاجی مستەفا
4- ئەبوزێد ساڵح مستەفا حەمەد
5- محەممەد فەیسەڵ کەریم خان محموود
6- فەهیمە سابر حەمەد حەمۆک
7- شوان رەمەزان شەریف زوبێر
8- ئیبراهیم رەشید حەسەن عەبدوڵڵا
9- ئەدیبە عوسمان عیسا عەبدولڕەحمان
10- هەردی سەڵاحەدین ئەحمەد رۆست
11- شیمال عەبدولڕەحمان خدر فارس
12- تریفە نادر حەمەد قادر
13- ئاراس غەفوور ساڵح محەممەد
14- محەممەد رافت عەبدوڵڵا پیرداود
15- نیشتمان مستەفا ئەحمەد حەمەدەمین
16- محەممەد میرحاج محەممەد ساڵح بورهان
17- شێروان ئەحمەد تاهیر حەوێز
18- رووناس ئۆغز حوسێن مەجید
19- رێدار بەکر ئەحمەد ئەعقووب
20- کەژاڵ تەها فەقێ یوسف عەزیز
21- گۆڤار زاهیر خورشید رەسوول
22- ئاکۆ محەممەد عەبدوڵڵا مەولوود
23- حیکمەت عەلی مستەفا محەممەد
24- هەورام عبدولخالق حەوێز قادر
25- شێرکۆ عەلی عەبدوڵڵا حوسێن
26- ئیسماعیل عومەر حەمەمستەفا رەشید
27- ئاڤان محەممەد ساڵح عەباس
28- عەلی عوبێد محەممەد ئەحمەد
29- ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد محەممەد
30- حەسیبە نادر حەمەد سەلیم
31- حوسامەدین یونس حەمەدئەمین یونس
32- مەریوان جەمال حەمەدعەلی ئەمین
33- هێرۆ کەمال مەحموود محەممەد ئەمین
34- ئومێد بەکر عوسمان جەرجیس
35- کامەران حەسەن ساڵح عەزیز
36- شاناز رەمزی ئیبراهیم حەمید
37- شێرزاد رەمەزان شەریف کانەبی
38- رامسی حیکمەت حەنا یوسف
39- هەورین عەلی تۆفیق حەمەد
40- فریاد غەفوور محەممەد حوسێن
41- سالار ئەنوەر عەبدوڵڵا عەلی
42- لاجان محەممەد عوسمان عەلی
43- حەکیم وەسمان قادر عەبدوڵڵا
44- رەمەزان رەشید ئیسماعیل بەشیر
45- روخسار عەباس جوبرائیل سلێمان
46- وریا نەبی محەممەد نەبی
47- قارەمان حوسێن مەحموود حەمەد
48- شۆخۆ تاریق ئیبراهیم حەمەد
49- عەبدولکەریم غازی کەریم خدر
50- شوان رەحمان محەممەد تەها
51- شیلان زرار رەحمان سلێمان
52- بەختیار ئیسماعیل حەمەدئەمین ئیسماعیل
53- عەبدولڕەحمان تەها محەممەد عەبدوڵڵا
54- گەلاوێژ ساڵح خدر مستەفا
55- ئیبراهیم رەمەزان ئیبراهیم خدر
56- یوسف سەلاحەدین عەلائەدین مستەفا
57- فەیروز ئەحمەد شێخە نەبی
58- زریان عەبدولڕەحمان سەدرەدین عوسمان
59- جووتیار یوسف سەعید جوامێر
60- رێژنە مەجید عەزیز حەمەدعەلی
61- شەمۆل ئاشین سابر میرە
62- زوبێر مەلائەحمەد حەمەد عەلی
63- پەرێز عومەر تاهیر یەحیا
64- خالید محەممەد برا مستەفا
65- داستان بەهرام رەسوول حەسەن
66- عیسا عەبدوڵڵا مستەفا سوڵتان
67- هیوا عەلی عەبدولڕەحمان ئەمین
68- هونەر دڵزار عەبدولڕەحمان ئەمین