لە داقووق عەرەبێکی هاوردە مەڕوماڵات دەباتە نێو زەویی سێ جووتیاری کورد؛ کوردەکان دەستگیرکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
کەسوکاری سێ جووتیارە کوردەکە. وێنە: رووداو
کەسوکاری سێ جووتیارە کوردەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - داقووق

لەسەر شەڕە بۆکسی نێوان عەرەبێکی هاوردە و سێ جووتیاری کورد لە گوندی حەفتەغار، دادگای داقووق بە 10 رۆژ زیندانی سزای سێ جووتیارە کوردەکە دەدات و عەرەبە هاوردەکەش ئازاد دەکات.
 
لە ئاوایی مەنسوور لە حەفتەغاری داقووق، سێ کوڕی ماڵێک دەستگیر کراون و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ باوکی کوڕەکانیش دەرچووە.
 
بەپێی گێڕانەوەکان بێت، عەرەبە هاوردەکە کە شوانە، مەڕ و ماڵاتی بردووەتە نێو زەویی جووتیارە کوردەکان و شەڕی پێفرۆشتوون، ئەوانیش لێیانداوە و دواتر لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کراون.
 
بەختیار نەجات، برای جووتیارە دەستگیرکراوەکان دەڵێت، "عەرەبێکی خەڵکی ئەبو عنگا کە هاوردەن، هاتووە لێرە سووکایەتی بە شوانەکەی ئێمە کردووە، ئەو کە سووکایەتیی دەکرد، کوڕەکانی ئێمە بۆی دابەزین و لێیاندا. لەکاتی گەڕانەوە، سوپای عێراق دەستگیری کردن و زۆریان لە کوڕەکانمان داوە."
 
شەڕەکە لە نزیک سەنگەرێکی سوپای عێراق بووە، سەربازەکان بە کامێرای چاودێری ساتی شەڕەکەیان تۆمار کردووە و لەسەر ئەو بنەمایە سێ کوردەکەیان دەستگیر کردووە.
 
موختاری گوندی حەفتەغار دەڵێت، "چوومە لای سوپا تاوەکو لە شوانەکان نەدەن، جنێویان بە منیش دا و لە بارەگاکەیان دەریانکردم."
 
محەممەد ئیبراهیم، موختاری گوندی حەفتەغار دەڵێت، "گوتوویانە: تکا دەکەین مەڕەکانت مەخە نێو پەرێزەکەمان، بۆچی هاتووی وێنەی ئێرە دەگرێت؟ لەم قسانەدا دەبێتە شەڕیان، تەلەفۆنم بۆ کرا و چوومە بنکەی سەربازی، ئەفسەرێک لە منی پرسی: تۆ کێیت؟ منیش گوتم: موختاری حەفتەغارم. گوتی: ئەم بابەتە پەیوەندیی بە تۆوە نییە. جنێویان پێم دا و منیان کردە دەرەوە."
 
سێ کوردەکە بە مادەی 430 دەستگیر کراون، پارێزەرەکەیان دەڵێت، "دەبوو شوانە عەرەبەکەش دەستگیر بکرێت و بزانرێت، بۆ مەڕ و ماڵاتی بردووەتە سەر زەویی جووتیارە کوردەکان."
 
شکار مەردان، پارێزەر ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو ماددەیە 430ـە و تاوانە، ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو شوانە خۆی هاتووەتە سەر زەویی جووتیارە کوردەکە و دەستدرێژییان کردووەتە سەر جووتیارە کوردەکە، ئەمانیش دەتوان هەمان سکاڵا بکەن و دەبێتە سکاڵا بەرامبەر سکاڵا."
 
کێشەی زەویوزار لە سنووری داقووق چەند ساڵێکە ناوبەناو سەرهەڵدەدات. سەرەتای مانگی پێنجی ئەم ساڵیش عەرەبی هاوردە لە سنووری داقووق لەسەر زەویی کورد بیری ئاویان لێدا و دەیانویست دەست بەسەر زەویی کورددا بگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: چوار هەزار ماڵ بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دەڵێت، هەرچەندە بەفیڕۆدانی ئاو ‏كەمبووەتەوە، بەڵام لە 6 مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە هەزار هاوبەشی ‏ئاو بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوەوە سزادراون. ‏