زیاتر لە 12%ی ترانزیتی هەموو ئێران لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە بووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 15ی تەممووزی 2024، فەرامەرز ئۆمیدی، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا بڕی 836 هەزار و 587 تۆن کەلوپەل بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 70 ملیۆن دۆلار لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە.
 
فەرامەرز ئۆمیدی گوتی، 704 هەزار تۆن لەو کەلوپەلانە بە بەهای زیاتر لە 466 ملیۆن و 936 هەزار دۆلار ترانزیت کراوە بۆ نێو ئێران و بایی 604 ملیۆن دۆلاریش کەلوپەل لە رێگەی خاکی ئێرانەوە ترانزیت کراوە بۆ دەرەوە.
 
گوتیشی، لەو ماوەیەدا دەروازەی سنووریی باشماخ لەڕووی ترانزیتەوە لە نێو دەروازە سنوورییەکانی ئێراندا بە پلەی سێیەم دێت و 12.71٪ی هەموو ترانزیتی ئێران لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە بووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 7ـی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاندبوو، لە سێ مانگی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانیی پارێزگاکە (هەناردە، هاوردە و ترانزێتی کەلوپەل)، 1.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
 
بە گوتەی فەرامەرز ئومێدی، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 428 هەزار و 681 تۆن کەلوپەل بە بەهای زیاتر لە 194 ملیۆن دۆلار لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردەی 15 وڵات کراون کە بریتین لە؛ عێراق، سووریا، ئەفغانستان، ئیمارات، کوێت، رووسیا، تورکیا، ئازەربایجان، پاکستان، جۆرجیا، هیندستان، تاجیکستان، تورکمانستان، کازاخستان و بولگاریا.
 
ئاماژەشی بەوە کردبوو کە لەو ماوەیەدا 64 هەزار و 816 تۆن کەلوپەل بە بەهای زیاتر لە 175 ملیۆن و 414 هەزار دۆلار لە عێراق، ئیمارات، نەمسا، چین، ئیتالیا، ئەڵمانیا و تورکیا هاوردە کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گردبوونەوەی ناڕەزایی راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک.

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.