ئاکرێ.. گەنجێک لە رووباری خازردا خنکا

16-07-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گەنجێکی تەمەن 23 ساڵان لە سنووری قەزای ئاکرێ لە رووباری خازردا خنکا. 
 
رۆژی یەکشەممە، 16ـی تەممووزی 2023، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو گەنجە لە نزیک گوندی باژێرە خنکاوە و تەرمەکەی لەدوای دەرهێنانی رەوانەی دادپزیشکی ئاکرێ کراوە و دواتر رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە." 
 
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ناسنامەی گەنجەکە گوتی، ناوی هێمن زێرۆ موسا یە و دانیشتووی گوندی پیرخۆلی یە لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ. 
 
لە ماوەی سێ رۆژدا شەش کەس ل سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاودا خنکاون کە پێنج کەسیان لە رۆژی ھەینی رابردوو خنکان.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە