رووداو دیجیتاڵ
مامەڕەحەی کەلیخان بە پیاوە بەفرینەکەی کورد ناسراوە، ساڵانێکە چیرۆکەکەی لە ناوچەی بانەدا دەماودەم دەگێڕدرێتەوە؛ چەند ساڵێکیشە چالاکڤانانی مەدەنیی بانە، پەیکەرێکیان لە بەرزایی کەلیخان بۆ دروستکردووە، پەیکەرێک کە سەرنجی گەشتیارانیشی راکێشاوە.
رەحمان گەردەنە، ناسراو بە مامەڕەحە، 145 ساڵ پێش ئێستا لە گوندی بنەخوێی کەلیخانی بانە لەدایکبووە، بەڵام بۆ خزمەتکردنی خەڵک روودەکاتە گوندی سونجی بناری کەلیخان و لەوێ لە وەرزی زستاندا دەبێتە رێنیشاندەری ئەو کوێستانچی و رێبوارانەی بەفر و رەهێڵە رێگەی لێ ون دەکردن.
لەنێوان ساڵەکانی 1900 بۆ 1950 کە لەنێوان دوو شاری سەقز و بانەدا رێگەی هاتووچۆ نەبووە، تیمێکی فریاگوزاری لە گوندی سونج رێکدەخات و رۆژانە روو دەکەنە توولەڕێیەکانی کەلیخان، هەندێک خۆراک لەگەڵ خۆیان دەبەن تاوەکو لە کڕێوەی کەلیخاندا بە هانای کاروانچییانەوە بچێت.
چیرۆکێکی بەنێوبانگی مامەڕەحە کە دەماودەم گەیشتووەتە نەوەکانی ئێستاش، ئەو کاتەیە کە ئێسترێکی کاروانچیان لە دیوی سەقزی کەلیخان مردار دەبێت، بەڵام کەلاکەکەی لە کۆڵ دەنێت و دەیباتەوە بۆ سەگەکانی گوندەکەی.
مامەڕەحەی کەلیخان ساڵی 1959ی زایینی و لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە، بەڵام چیرۆکی ئازایەتی و توانای ئەو لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە دەگێڕدرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ