هۆزان جانێ بۆ رووداو: لە زیندان ئەشکەنجە درام

16-07-2021
هەوار ئیسماعیل
هۆزان جانێ قسە بۆ رووداو دەکات
هۆزان جانێ قسە بۆ رووداو دەکات
نیشانەکردن هۆزان جانێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندی کورد سەعیدە ئینانچ، ناسراو بە هۆزان جانێ، دوای دوو ساڵ و پێنج مانگ مانەوەی لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا و ئازادکردنی لە ساڵی 2020، رۆژی چوارشەممە 14ی تەممووز قەدەخەی گەشتگردن بۆ دەرەوەی وڵاتی لەسەر لابرا و شەوی رابردووش گەڕایەوە ئەڵمانیا.
 
لە فڕۆکەخانە لەلایەن خانەوادە و بەشێک لە هەوادارانیەوە بە ئاڵای کوردستان پێشوازیی لێ کرا. هۆزان جانێ بە رووداوی راگەیاند، لە زیندانی ئەدیرنە رووبەڕووی ئەشکەنجە بووەتەوە.
 
هۆزان جانێ رۆژی 23ی حوزەیرانی 2018 لە شاری ئەدیرنە دەستگیرکرا، لەو کاتەی بانگەشەی بۆ هەدەپە دەکرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار، دەستگیرکرا.
 
دادگەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە لە کانوونی دووەمی 2018 بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە و بڵاوکردنەوەی وێنە و نووسینی کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر پەکەکە، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
 
هۆزان جانێ ئەو تۆمەتانەی رەتکردنەوە کە درابوونە پاڵی و ئاماژەی بەوەدا هەژماری ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی ئەو کراوەتەوە و لەسەر ئەو پرسە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە.
 
نەک تەنیا هۆزان جانێ، بەڵکو گۆنول ئۆرسی کچیشی کە وڵاتینامەی ئەڵمانی و تورکیی هەیە، ساڵی 2019 کاتێک دایکی لە زیندان بوو، بە مەبەستی بینینی دایکی سەردانی تورکیای کرد و بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکرا. دواتر ئازادکرا، بەڵام گەشتکردنی بۆ دەرەوەی تورکیا لێ قەدەخەکرا.
 
دادگەی ئیستەنبووڵ رۆژی 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لە کۆڵن، سزای 10 ساڵ و پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ کچەکەی جانێ دەرکرد، لە هەمانکاتدا بڕیاریدا بە لابردنی قەدەخەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، کە پێشتر بەسەر کچەکەی جانێدا سەپێندرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا