عەلی باپیر داوا دەکات کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆن دەکات "هەرچی زووترە،" کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت و کۆسپ نەخرێتە بەردەم بەڕێوەچوونی، بۆئەوەی چیدیکە هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاساییدا نەمێنێتەوە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە داوایکردووە، پەلە بکرێت لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و دەڵێت، "هیوادارم هه‌رچی زووتره كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت و چیدیكه په‌رچ و كۆسپ و گرێ و گۆتاڵی نه‌خرێته‌به‌ر، تاوەكو چیدیكه هه‌رێمه‌كه‌مان له بۆشایی دامه‌زراوه‌كاندا به‌سه‌ر نه‌بات."
20ی ئایاری 2024 دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، بە بڕیارێک کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقی ناچار کرد، پێنج کورسیی پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتاى پێکهاتەکان دابنێت، بەوەش ژمارەى کورسیى گشتى لە سێ پارێزگاى هەرێمى کوردستان کەمبوونەوە، بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 95 کورسیی گشتی و 5 کورسیی پێکهاتەکان هەیە.
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی 10ی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، بەڵام نەکرا، ئێستا بۆ وادەی نوێ کۆمیسیۆن چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران، عەلی باپیر لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "پێویسته هه‌ركام له حكومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستان چیدیكه به‌هۆی گوریس پچڕكێنه‌ی نێوانیانه‌وه زیان به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یێنن، هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستوبرد بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌ر شانی و هیچ كه‌س و لایه‌ك به‌هۆی ته‌ماعتێكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانه‌وه، پرۆسه‌كه په‌ك نه‌خات و خه‌ڵكه‌كه‌ش زیاتر باج نه‌ده‌ن."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان باسی دۆخی فەلەستین و غەززەیشی کردووە و دەڵێت، "موسڵمانانی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه رۆژ بۆ رۆژێ بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانیان سه‌ختتر ده‌بێت، بۆیه با هه‌ركه‌س چی پێده‌كرێت له ناردنی هاوكاری بۆیان، درێغی نه‌كات، ئه‌مڕۆ دنیایه، سبه‌ینێ قیامه‌ته."
عەلی باپیر داوا دەکات بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربەست لە غەززە جێبه‌جێ بكرێت، "بێگومان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌كانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و گوشاركردنیان له حوكمڕانانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا، كارێكی گه‌وره و كاریگه‌ره، چونكه به‌داخه‌وه زلهێزه خۆسه‌پێنه‌كان زیاتر هێز و گوشار ده‌یانجووڵێنێت نه‌ك ئه‌خلاق و ویژدان."