تەندروستیی کۆیە لەبارەی رووداوەکەی سماقوولی بۆ رووداو: حەوت کەس برینداربوون و کەسێکیش کوژراوە

16-06-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان خاوەن کەپرە گەشتیارییەکانی سماقوولی شەڕ روویدا و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە دەڵێت: "حەوت کەس برینداربوون و کەسێکیش کوژراوە". یەکێک لە بریندارەکان باس لەوە دەکات کە هەردوو لایەنی شەڕەکە "لەسەر چوونی گەشتیار بۆ کەپرەکانیان" لێیان بووەتە شەڕ.
 
دکتۆر شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە ئەمشەو لە بوولتەنی کاژێر 8:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بە بەختیار قادر، پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "کاژێر 03:15 خولەکی ئەم ئێوارەیە لە بەنداوی سماقوولی رووداوێکی نەخوازراو لەنێوان چەند ئامۆزا و برازایەکدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا".
 
دکتۆر شێروان جەلال دەڵێت، لایەنێکی شەڕەکە سێ برینداری هەیە و بەهۆی سووکیی برینەکانیانەوە پێویستییان بە نەخۆشخانە نەبوو، بەڵام "چوار بریندار لە لایەنەکەی دیکە هێنرانە نەخۆشخانەی کۆیە کە سێ لە بریندارەکان برای یەکدین و دۆخی تەندروستییان باش بوو و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە".
 
بە گوتەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە، "تەنیا یەک بریندار لە نەخۆشخانەی کۆیە ماوە کە ئەویش گوللەیەک بەر ئەژنۆی کەوتووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە؛ سبەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ دەکرێت".
 
دکتۆر شێروان جەلال رایگەیاند: "لە شەڕەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەو کەسە نێردرایە دادپزیشکی و پاشان رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 

 
بەشدار سەلاح ئەو بریندارەیە کە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بە رووداوی گوت: "ئەم ئێوارەیە چەند پاسێکی گەشتیاریی هاتن بۆلای ئێمە؛ لایەنەکەی دیکە کە شەڕیان لەگەڵ کردین گوتیان دەبێ بەشێک لەو گەشتیارانە بێن بۆ کەپرەکەی ئێمە و بەو هۆیەوە لەگەڵ وەستاکەم کە گیانی لەدەستدا، لێیان بووە دەمەقاڵێ".
 
بەشدار گوتی: "هەردوو لایەنی شەڕەکە ئامۆزای یەکدین و سەرەتا بە داروبەرد لە یەکدییان دا، بەڵام دواتر یەکێکیان لە ماڵەوە چەکی هێنا و تەقەی لێکردین؛ یەکەم گوللە بەر من کەوت و گوللەی دووەم بەر وەستاکەم کەوت و دەستبەجێ لەوێ گیانی لەدەستدا". 
 
ئاسایشی کۆیە بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."