رووداو دیجیتاڵ
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، چارەسەری خاشاک پرسێکی گرنگ و ئەرکێکی ستراتیژی و جێی بایەخی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 9 ملیار دینار لەو بوارەدا خەرج دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی کواشێ بۆ جیاکردنەوە و چارەسەرکردنی خاشاک لە پارێزگای دهۆک ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتارێکی پێشکێشکرد و لە بەشێکی قسەکانی رایگەیاند: "چارەسەری خاشاک پرسێکی گرنگ و ئەرکێکی ستراتیژی و جێی بایەخی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی کابینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێکە لەو بوارانەی کە جەنابی سەرۆکی حکومەت بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکات و دەیەوێت بە رێکار و شێوازێکی باش و سەردەمیانە چارەسەر بکرێت و جێبەجێ بکرێت".
بە گوتەی ساسان عەونی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە 9 ملیار دینار لەو بوارە خەرج دەکات، کە یەکێکە لەو بوارانەی زیاترین خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری تێدا خەرج دەکرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ