رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بێڵ ریچارد، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبووەنەوەکەیاندا بیڵ ریچارد رایگەیاندووە، "یەكخستنەوەی پێشمەرگە بە لای وڵاتانی هاوپەیمانەوە گرنگی و بایەخێكی تایبەتی هەیە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-06-2021 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ بێڵ ریچار کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە هۆی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی لە لایەن پەكەكەوە لە چیای مەتین شەهید بوونە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست."
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "دروستكردنی ناوەندی هاوئاهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی بۆ پاراستنی ناوچەكان لە هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاونان بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەشی هەردوولا بۆ هەمان مەبەست بە گرنگ و بەرهەمدار وەسف كرا".
هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێكی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بێڵ ڕیچارد جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە هۆی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی لە لایەن پەكەكەوە لە چیای مەتین شەهید بوونە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا بارودۆخی مەیدانیی هەوڵی هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریای بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی عێراقی بۆ پاراستنی ناوچەكان لە هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاونان بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەشی هەردوولا بۆ هەمان مەبەست بە گرنگ و بەرهەمدار وەسف كرا.
هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ئەوەی خستەڕوو كە یەكخستنەوەی پێشمەرگە بە لای وڵاتانی هاوپەیمانەوە گرنگی و بایەخێكی تایبەتی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ