هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتنە خاکی هەرێمی کوردستان
رووداو - هەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ" هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتەنین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە.
شەوی دووشەممە 16-6-2020 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتین لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە زەمینەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێزی ئاسمانی، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵپشتیی سەربازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی "پەکەکە و تیرۆریستانی دیکە" بە ئامانجبگرن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی خەڵکی تورکیا و سنوورەکانی.

یوسف موسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، ئەو ناوچانە هاوسنوورن لەگەڵ باکووری کوردستانن. بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا کە بۆ رووداو قسەیکرد، لە بۆردوومانکردنی ئەو گوندانە هەشت خێزان ماڵەکانیان چۆڵکردووە و زیان بە بەشێک لە خانووەکان گەیشتووە.