رووداو - هەولێر
رۆژی شەممە دوای بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە شاری هەولێر قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای بۆنەکەدا و بۆیان دەرکەوت لە پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێرەوەیە و ژمارەیەکیان داخستن.
لیژنەکەی قایمقامیەت دوای لێکۆڵینەوەکانیان 17 پاڵاوگەی نایاساییان داخست کە هیچ مەرجێکی حکومەتیان تێدا نەبوو و بەردەوامیشن لە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان.