ژیانی ئاوارەکانی کەمپی عەربەت لە ناو مار و دووپشکدا
نزیکەی 135 خێزانی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی عەربەت دەژین ئەوان لەبەر شەڕ و نائارامی زێدی خۆیان جێ هێشتووە و ئێستا جگە لە ژیانی نێو خێوەت و گەرمای هاوین و نەبوونی خزمەت گوزاری سەرەتایی بە دەستی مار و دووپشکەوە دەناڵێنن .