کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکەت، کلیک لێرە بکە
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکەینەوە، لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی( کۆششی ساڵانە و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 وەربگرنەوە بە شێوەی دیجیتاڵی."
بۆ ئەم ساڵ، 130,927 قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە 8 پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کرد.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە رێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، "دڵنیاتان دەکەینەوە بە وردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە."
ئاگاداری قوتابیان و خوێندکاران دەکاتەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە 2024/5/18 تا 2024/5/21 دەبێت تاکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ