یەکەمین "ناوەندی خانووبەرە" لە هەولێر کرایەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
یەکەمین سەنتەری خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە، کە گەورەترین ناوەندی خانووبەرەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەسەر رووبەری دوو هەزار مەتر دووجا دروستکراوە.
 
لە قۆناخی یەکەم 43 وەبەرهێنەر لەگەڵ نزیکەی 15 کۆمپانیای کەرتی بیناسازی، کەلوپەلی بیناسازی و  پرۆژەکانی نیشتەجێبوونیان لە سەنتەری ناوەندی خانووبەرە بۆ کڕیاران نمایش کرد، کردنەوەی سەنتەرەکە جگە لەوەی کارئاسانی بۆ بەبازاڕکردنی کەرتی خانووبەرە دەکات، هاوکات هەلی کاری بۆ نزیکە 50 ئافرەتیش رەخساندووە.
 
بڕیارە لە داهاتوودا لە پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک، بەغدا و بەسراش لقی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە بکرێتەوە.
 
سەنتەرەکە جگە لە نمایشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەشێوەیەکی راستەوخۆ، بڕیاریشە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە سەرجەم یەکە نیشتەجێبووەکانی بەشدار لە ناوەندەکە بخاتە بەردەست کڕیار و فرۆشیارانییەوە.