لە هەرێمی کوردستان یانسیبێکی منداڵان بە وێنەی نەشیاوەوە دەفرۆشرێت

16-05-2023
رێبوار عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە هەرێمی كوردستان جۆرە یانسیبێک هاوردە کراوە، کە وێنەی نەشیاوی لەسەرە و قسەی نەشیاوی لەسەر نووسراوە. قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش دەڵێت دەکرێت بە قاچاخ هاوردەکرابێت و بەدواداچوون بۆ بابەتە دەکەن.
 
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو جۆرە یانسیبە لە بەشێک لە دووکانەکانی شاری هەولێر فرۆشراوە، کە وێنەی ئەندامی نێرینە، ماچ و خواردنەوە کحولییەکانی لەسەرە، هەروەها وشەی نەشیاوی وەکو، "هەمیشە هەمان (ئەندامی نێرینە)" و "کحولم بۆ بکڕە" و "لەشفرۆش هەڵبژێرە"ی لەسەر نووسراوە.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئاگاداری فرۆشتنی بابەتی لەمشێوەیە نین بەڵام لە رێگەی لیژنەكانمانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەین و بەهیچ شێوەیەك رێگا بەفرۆشتنی بابەتی لەمجۆرە نادەین."
 
لەبارەی چۆنیەتی رێگەدان بە هاوردەکردنی ئەم جۆرە یانسیبانە لە دەروازەکان، قایمقامی هەولێر گوتی: "لە دەروازە سنوورییەکان هەرگیز رێگە بەو بابەت نادرێت، ئەگەر هاتبێت، ئەوە بە قاچاخ هێندراوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داخستنی رێگەی سلێمانی - هەولێر لەلایەن دانیشتووانی گوندی گۆپتەپەوە. وێنە: رووداو

بەهۆی خراپیی کارەبای نیشتمانی دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سلێمانی - هەولێریان داخست

دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سەرەکیی سلێمانی - هەولێریان لە ناحیەی ئاخجەلەر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا داخست. کەمی و ناڕێکی لە کاژێرەکانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیانە