وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دوادەخەن

16-05-2022
ئاسۆ فیشەگی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف راگیرا. هەروەها وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق پشوویان راگەیاند و تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆیان دواخست. 
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆ ئاسمانمان بە رووی گەشتەکاندا داخست و "گەشتە ئاسمانییەکانمان راگرت."
 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە 16.5.2022 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: هەموو گەشتیاران و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە فڕۆکەخانەکەمان کاردەکەن ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 300 مەتر، ئەمڕۆ ئاسمانمان بە رووی گەشتەکاندا داخست و گەشتە ئاسمانییەکانمان لە فڕۆکەخانەکەمانەوە راگرت. هەروەها هەر پێشهاتێکی نوێ و لەناکاو تایبەت بە کەشوهەوا لە عێراق بێتەئاراوە ئاگادارتان دەکەینەوە.
 
هاوکات، لەگەڵ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەفیش بەهۆی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆ گەشتەکانی راگرت. 
 
هەر ئەمڕۆ حەوت پارێزگای عێراق پشوویان راگەیاند. هەروەها وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای عێراق پشوویان راگەیاند و تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆیان دواخست. 
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "لە رۆژی دووشەممە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی خۆڵبارین کە چڕییەکەی و کاریگەرییەکەی بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت. خۆڵبارینەکە بەهۆی بەرزەپاڵەپەستۆیەکەوە روودەدات کە لە دەریای نێوەڕاستەوە دێت و لەگەڵیدا پلەی گەرما بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دادەبەزێت." 
 
دەستەی کەشناسیی عێراق سەبارەت بە هۆکاری زۆربوونی شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراق دەڵێت، "کەمی باران و کەمبوونەوەی رووبەری سەوزاییە، بەڵام هۆکاری درێژمەودای ئەم دۆخە گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی و بە بیابانبوونی خاکی عێراقە." 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

گەشتیاران لە هەر چوار وەرزی ساڵ سەردانی سنووری هەڵەبجە دەکەن

لە سنووری پارێزگەی هەڵەبجە 36 ناوچەی گەشتیاریی هەن، لە چوار وەرزی ساڵ سەردانیان دەکرێت. بەڵام بەشێک لە گەشتیاران گلەیی لە کەمی خزمەتگوزاری و خراپی رێگەوبان دەکەن.