رووداو - هەولێر
پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێک بۆ چارەسەری هەردوو زبڵخانەی کۆن و ئێستای شاری هەولێر رادەگەیێنێت و ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای داپۆشین و چارەسەکردنی گازەکەی، ناوچەکە بە دار دەچێندرێت و دەکرێتە سەوزایی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بڕیامان داوە بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ چارەسەری هەردوو زبڵخانەی کۆنی هەولێر لەنێوان بەستی قەتەوی و ناوچەی پیشەسازی باشوور. هەروەها زبڵخانەی ئێستای شاری هەولێر لە کانی قرژاڵە، چارەسەکردنەکەش لەڕێگەی داپۆشین و چارەسەکردنی گازەکەی دەکرێت و پاشان ناوچەکە بە دار دەچێندرێت و دەکرێتە سەوزایی".
سەبارەت بە دەستنیشانکردنی شوێنێکی نوێ بۆ زبڵخانەی شاری هەولێر، نەوزاد هادی گوتی "شوێنێکی نوێ لە نزیک کارگەی شیش دانراوە، لەگەڵ کۆمپانیاکانی ریساکلین لە دانوستاندن و گفتوگۆداین، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو زبڵەی لەوێ فڕێدەدرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ