سەمیر هەورامی: سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت

16-04-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە. دەشڵێت: "سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا دەکرێت."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 16-4-2025، سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "کێشەی سیاسی و تەکنیکی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هەیە؛ چەند جارێک شاندەکانی هەردوو حکومەت هاتووچۆیان کردووە بۆ ئەوەی کەموکورتییەکان دیاری بکەن، ئێستا گەیشتوونەتە چارەسەرکردنی یاساکان، بەڵام گلەیی و گازاندە هەر هەن."
 
بە گوتەی گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران، هیوا هەیە ئەم ساڵ، ساڵی چارەسەری یەکجارەکی کێشەکان بێت. بەم نزیکانە شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
 
سەمیر هەورامی گوتی: "لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە؛ بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بۆ بەغدا رەوانە بکرێت و وردبینی تێدا بکرێت. تەمویلکردنی مووچەش، دەکەوێتە دوای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق."
 
لەبارەی کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی داهاتوو، سەمیر هەورامی روونیکردەوە، "هەندێ کەناڵ باسی دابەشکردنی پۆستەکانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچ دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی یەکێتی و پارتی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە".
 
سەمیر هەورامی بە رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی سبەی باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت."
  
 
دەشڵێت: "ئەوەی قسەی لێکراوە رەشنووسی شێوازی حوکمڕانییەکی هاوبەشە لە کوردستان. دوای پەسندکردنی ئەو رەشنووسە، باسی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت. کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ئەرێنی بوون؛ سبەی کۆدەبنەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.