بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیایی لە شێخ وەسان مەترسیی لەدەستدانی چاوێکی دیکەی هەیە

16-04-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
سەلمان عەزیز، بەرکەوتووی چەکی کیماییە و پێویستی بە چارەسەرە
سەلمان عەزیز، بەرکەوتووی چەکی کیماییە و پێویستی بە چارەسەرە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیایی لە گوندی شێخ وەسان کە باوکی ئەنفال کراوە و حەوت ئەندامی دیکەی خێزانەکەی بەهۆی کاریگەریی چەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە، چاوێکی لەدەستداوە و پزیشکەکان پێیان گوتووە ئەگەر بەمزووانە نەشتەرگەری بۆنەکرێت، ئەوە چاوەکەی دیکەشی لەدەست دەدات.
 
سەلمان عەزیز، بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "2011 وەزارەتی شەهیدان بردیانین بۆ تاران، لەوێ نەشتەرگەرییان بۆ چاوێکم کرد، لەوکاتەوە نەیانبردینەوە، خۆشم پارەم نەبوو بچمەوە، ئەگەر نەشتەرگەریی دیکەم بۆکرابا، ئاوامان لێ نەدەهات."
 
36 ساڵ لەمەوپێش گوندەکەی سەلمان بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کرا، ئەوکات تەمەنی 11 ساڵ بووە، ئێستا خێزاندارە و
باوکی شەش منداڵە. کوڕە بچووکەکەی نەخۆشیی ئێسکەنەرمەی هەیە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام بەهۆی نەبوونییەوە تاوەکو ئێستا چارەسەری بۆ نەکراوە.
 
زەکییە ئەحمەد، هاوژینی سەلمان باس لەوە دەکات، "داواکارم خێرخواز ئاوڕمان لێ بدەنەوە، چارەسەری پیاوەکەم و منداڵەکەم بکەن، ئەگەر خزمەتیان نەکەم نانیان پێ ناخورێت. پیاوەکەم کەمێک دەبینێ، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، کوێر دەبێت."
 
تەنیا سەرچاوەی دارایی ئەو خێزانە هەشت کەسییە مووچەی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییە. بەهۆی قەرزداری و خراپیی دۆخی داراییان، دوو کوڕی کە پۆلی حەوت و پۆلی نۆ بوون، وازیان لە قوتابخانە هێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری کریستیان لە هەولێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتاکان دەکەن

لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی رکابەری دەکەن و 7 بەربژێرى کریستیانیش ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەو کورسییەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کوردستان لەو پارێزگایە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە دەرەوەى کۆتا بە لیستێکى 11 کەسی بەشدارە.