بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان لە هەڵەبجە کرایەوە و ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری

16-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە کرایەوە و ئەندازیارێکی ئافرەت وەکو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستبەکار بوو.
 
رۆژی یەکشەممە 16-04-2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە کرایەوە، کە سەر بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانە و ژیار ئەکرەم وەکو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستبەکار بوو.
 
ئەندازیار ژیار ئەکرەم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشتر لە شارەوانیی هەڵەبجە لە بەشی پڕۆژەکان کاری کردووە، دوای ئەوەی پێشنیازی ئەو پۆستەیان بۆ کردووە کە پسپۆڕیی خۆی بووە، پێشنیازەکەی لا پەسند بووە و داواکاریی پێشکێش کردووە و ئەمڕۆ فەرمانی دەستبەکاربوونی دەرکراوە.
 
ژیار ئەکرەم گوتیشی، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێیە و بۆ لەمەودوا ئەو بەڕێوەی دەبات بۆئەوەی لە رێگەی ئەو پۆستەوە هاوکاری سنوورەکەی بێت.
 
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە دەشڵێت، "لە سنووری هەڵەبجە گرفتی دابینکردنی نەوت هەیە و تائێستا بەشێک لە هاونیشتمانیانی سنوورەکە نەوتی دوو ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە و لەو رووەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گرنگیی خۆی هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەریاچەی ورمێ

ئاوی دەریاچەی ورمێ 6 سانتیمەتر زیادی کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە کاتی هاوشێوەی ساڵی رابردوو 6 سانتیمەتر زیادی کردووە