وەزیری ناوخۆ چەند بەڕێوەبەرێکی گشتیی پۆلیس لە هەولێر دەگۆڕێت

16-04-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستدا دەکات، لەوانە پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە. بەپێی گۆڕانکارییەکە، عەمید شوان عارەب، لە جێگەی عەمید دلێر نەجاڕ دەبێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر. 
 
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە رۆژی 16-4-2023 بڵاوکراوەتەوە، لیوای پۆلیس، هێرش ئەحمەد لە پایەی بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس بەشی ئەفسەرانی ژێر فەرمان. 
 
هاوکات عەمید دیدار عومەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆوە گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەتی پێ بەخشراوە. 
 
 
یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکان، گواستنەوەی عەمیدی مافپەروەر، ئارام بوورهان جەوادە لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر.

گۆڕانکارییەکانی دیکەش بەمشێوەیەن:

- گواستنەوەی عەمیدی پۆلیس سوهێل نەجمەدین عەوڵا رەسوول، لە میلاکی راگرایەتی کۆلێژی پۆلیس/ هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانیی هەولێر.

- گواستنەوەی عەمیدی دکتۆر عەبدولڕەحمان ئیسماعیل عەزیز، لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی زانیاریی پارێزگای هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەشی ئاراستەکردن و رابەریکردنی مەعنەوی.

- گواستنەوەی عەمیدی پۆلیس عیزەدین نەجمەدین محەممەدئەمین، لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس/ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم/ بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی زانیاریی پارێزگای هەولێر و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری نووسینگەی زانیاریی پارێزگای هەولێر.

- گواستنەوەی عەقیدی مافپەروەر مەریوان عەبدولسەلام محەممەد لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە