رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ یادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان، داوا دەکات "یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت".
لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا رایدەگەیێنێت "سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا دەکات "با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت".
34 ساڵ لەمەوبەر حکومەتی ئەو کاتی عێراق گوندی شێخ وەسانان و شارۆچکەی بالیسانی کیمیاباران کرد، بەم هۆیەوە 265 هاونیشتمانی شەهید بوون و 350-ی دیکەش برینداربوون، ئەو بریندارانەی چەکی کیمیایش کە لەژیاندا ماون تاوەکو ئێستا ئاسەواری چەکی کیمیاییان بەجەستەوە دیارە.
له یادی ٣٤ ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 16, 2021
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ