پێشمەرگەیەك بە چەكی كیمیایی داعش شەهیدبوو


رووداو- هەولێر

لە میحوەری مەخموور، رۆژی پێنجشەممە 14-4-2016، بەهۆی ئاراستەكردنی 3 گوللە هاوەنی هەڵگری كڵاوەی كیمیایی لەلایەن داعشەوە، 3 پێشمەرگە برینداربوون و تەنگەنەفەس بوون، بەبێ ئەوەی هیچ پارچەیەكیش بە بكەوێت، یەكێك لە پێشمەرگەكان شەهیدبوو. ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدبووە خەڵكی هەولێرە و خێزاندارە، 5 منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتوون و زیاتر لە 20 ساڵ بووە پێشمەرگە بووە.