لە ساڵێکدا لە سنە دەست بەسەر زیاتر لە هەزار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە

16-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سنە ئاماری دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەری لە یەک ساڵدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: "دەست بە سەر زیاتر لە هەزار کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە".
 
رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، سیروس یاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سنە رایگەیاند: "لە ماوەی 12 مانگدا دەست بەسەر هەزار و 120 کیلۆگرام مادەی هوشبەردا گیراوە و 605 کەسی پەیوەندیداریش بەو بابەتە دەستگیرکراون".
 
سیروس یاری گوتی: "200 ئاڵوودەبووی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو 30٪ کەمیکردووە". 
 
لەبارەی باندەکانی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر، سیروس یاری گوتی:" لەوە ماوەیەدا 7 باندی گەورەی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەست بە سەر 191 ئوتۆمبێل و ماتۆرسکیلدا گیراوە کە بۆ گەیاندنی مادەی هۆشبەر بەکارهێندراون".
 
سیروس یاری گوتیشی: "لە پارێزگاکەدا 15 هەزار و 747 رووەکی حەشیش و شادانە دۆزراونەتەوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە