عەممار حەکیم: باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجە ئەوەیە بکرێتە پارێزگا

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "کارەساتی هەڵەبجە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو دەمێنێتەوە کە لە ناخی هەموو ویژدانە زیندووەکاندا خوێنی لێ دەچۆڕێت"؛ داواش دەکات هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی نوێی عێراقی بناسرێت.
 
عەممار حەکیم، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئاداری 2025 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە یادی بەئازاری 37 ساڵەی بۆردوومانکردنی لەلایەن رژێمی دیکتاتۆرەوە بە چەکی کیمیایی قەدەخەکراو و قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی، هەڵەبجەی شەهید وەک برینێکی ساڕێژنەبوو دەمێنێتەوە کە لە دڵماندا خوێنی لێ دەچۆڕێت و ویژدانمان و هەموو ویژدانە زیندووەکانی جیهان دەخاتە ئازارەوە".
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت: "کاتێک یادی ئەو کارەساتە دەکەینەوە، دروود دەنێرین بۆ گیانی قوربانییەکانی و هیوای چاکبوونەوە بۆ رزگاربووانی دەخوازین".
 
عەممار حەکیم دەڵێت: "هەڵەبجە سیمبوولێکی گرنگە بۆ عێراقییەکان، بەهۆی ئەو تاوانە قێزەونەی بەرامبەر خەڵکی ئەو شارە کرا. باشترین رێزلێنان لە هەڵەبجە ئەوەیە وەک پارێزگایەکی نوێی عێراق بناسرێت، ئەوەش دەرفەتی کار، توانای ئابووری و نوێنەرایەتی سیاسیی فراوانتر لە بڕیاری عێراقیدا دەڕەخسێنێت". 
 
پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، تەنیا دەنگدانی ماوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە