سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە: بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە

16-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند "بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تاوەکو قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە."
 
ئەمڕۆ، (یەکشەممە، 16-3-2025) سەرۆک بارزانی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
 
رۆژی 16ـی ئاداری 1988، حکومەتی ئەوکاتی عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە، بەو هۆیەوە لانیکەم 5 هەزار هاونیشتمانی شەهید بوون، بەشێکی خەڵکەکەش بەهۆی کاریگەریی چەکی کیمیایی لەسەریان، تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون و تاوەکو ئێستاش ئاسەواری نەخۆشییان لەسەرە.
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێ "زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، بۆ تاهەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت."
 
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
 
زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ تاهەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت. بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە. لە سی و حەفت ساڵەی کارەساتی بۆمببارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند مەشخەڵێکی ئاگری نەورۆز. وێنەکە بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە: بڵند تاهیر - رووداو

لە خورماتوو بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی پشووە

پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاری دا سبەی لە خوورماتوو پشوو بێت. نوێنەری قەزاکە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی ئاهەنگی نەورۆز لە خورماتوو ساز دەکەن .