بە ڤیدیۆ: درۆنێک لە سنووری دووکان کەوتە خوارەوە

16-03-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە.
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
درۆنێک لە گوندی سۆفیان لە قەزای دووکانی سنووری سلێمانی کەوتە خوارەوە و ئاگرێکی گەورەی لێ بەرزبووەوە؛ زیانی بە ماڵی هاونیشتمانییەک گەیاندووە.
 
محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد لە سنووری دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 7:30ـی شەوی یەکشەممە درۆنێک لە نزیک ماڵی هاونیشتمانییەک لە گوندی سۆفیان سەر بە ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان کەوتەخوارەوە."
 
محەممەد عەبدولڕەحمان دەشڵێت، درۆنەکە "بەر دیواری ستارەی ماڵەکە کەوتووە و بەهۆیەوە کارەبای ئەو ماڵە پچڕاوە، بەڵام هیچ زەرەر و زیانێکی گیانی نەبووە." دەشڵێت، هێزەئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان دەرکەوتە درۆنەکە تورکییە.
 
تائێستا نازانرێت ئایا درۆنەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە یان خراوەتە خوارەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە).

دەوڵەت باخچەلی دەڵێ، هیچ هێرشێک نابێتە هۆی پاشەکشەی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەری

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە 15 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.