رووداو ڤیدیۆی یەکەم رێوڕەسمی یادی هەڵەبجە لە ساڵی 1993 بڵاودەکاتەوە

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنەکانی ئەرشیڤەکە ببینن
دیمەنەکانی ئەرشیڤەکە ببینن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رووداو یەکەمین رێوڕەسمی یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1993 دا بڵاودەکاتەوە. 
 
وەک لە دیمەنەکاندا دیارە هەزاران هاونیشتمانیی شارەکانی کوردستان، شانبەشانی خەڵکی هەڵەبجە بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کردووە و، یادی 5 ساڵەی کیمیابارانی شارەکە دەکەنەوە کە تێیدا زیاتر لە 5 هەزار هاونیشتمانی دانیشتووی شارەکە شەهید بوون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.
 
ئەرشیڤەکە بۆ 16ـی ئاداری 1993 دەگەڕێتەوە، ئەوکاتەی هەڵەبجەی کەمتر لە دوو ساڵ بوو ئازاد کرابوو.
 
د. رۆژ نوری شاوەیس، سەرکردەی کۆچکردووی پارتی کە ئەوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارە و دەڵێت، "من ئێستا لە هەڵەبجەم؛ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و جێگری سەرۆکی حکومەتم، هەڵەبجە واتایەکی مەزنی بۆ گەلی کورد و حکومەتی کوردستان هەیە. ئەوە بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا کە حکومەتێک بە چەکی کیمیاوی هێرشدەکاتە سەر خەڵکەکەی خۆی."
 
هەروەها دەڵێت، "ئەمە تاوانێکی بێهاوتایە لە جیهاندا و لەمەوپێش رووینەداوە. ئەوەش دەسەلمێنێت دووژمنی ئەم گەلە، هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ بەردەوام سەرکوتکردنی گەلی کورد، تاوەکو نەگەن بە دیموکراسییەت و ژیانێکی ئاسایی." 
 
ئەم دیمەنانە لەلایەن وێنەگر و هونەرمەندی کورد حوسێن سێودین گیراون و بەشێکن لە ئەرشیفی تۆڕی میدیایی رووداو.
 
لە رێوڕەسمەکەی ساڵی 1993دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵێکە دامەزراوە و بەشێک لە بەرپرسانی پێشمەرگە و نوێنەری حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ئامادەی بوون. 
 
کورد و پارتەکانی کوردستان لە ساڵی 1989ـوە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیان کردووەتەوە، بەڵام یەکەم ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1993 دا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووە.
 
قادری حاجی عەلی ئەندامی ئەوکاتی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بووە، بە نوێنەرایەتی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی 5 ساڵەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کردووە. 
 
قادری حاجی عەلی دەڵێت؛ "یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە یادێکی تاڵە، بەڵام یادی رۆژێکی پڕ سەروەری و گەورەیە بۆ میللەتی کورد، چونکە خاڵی وەرچەرخان بوو، خاڵی گەورەکردنەوەی بزووتنەوەی کوردەواری بوو. قادری حاجی عەلی دەڵێت، زوڵمێکی زۆر لە خەڵکی هەڵەبجەی بێ تاوان و بێ چەک کرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ئەو رووداوە توانی بزووتنەوەی گەلەکەمان زیاتر بە جیهانی دەرەوە بناسێنێت و پشتگیری نێودەوڵەتیی زیاتر بۆ مسۆگەر بکات. لەبەر ئەوەشە هەمیشە شانازی بە شاری هەڵەبجەی قارەمانەوە دەکەین. شانازی بە کەسوکاری ئەو شەهیدانەوە دەکەین کە ئەو رۆژە شەهید کران."
 
رۆژی 16ـی ئاداری 1988، حکومەتی ئەوکاتی عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە، بەو هۆیەوە لانیکەم پێنج هەزار هاونیشتمانی شەهید بوون، بەشێکی خەڵکەکەش بەهۆی کاریگەریی چەکی کیمیایی لەسەریان، تووشی نەخۆشیی جۆراوجۆر بوون و تاوەکو ئێستاش ئاسەواری نەخۆشییان لەسەرە و بەدەستییەوە دەناڵێنن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا

سوودانى: حکومەت هەوڵى زۆر دەدات بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان

سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، حکومەتەکەى هەوڵى زۆر دەدات بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش دانوستاندنەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانى نەوت بەردەوامە.