رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک 13 رۆژ دوای دیارنەمانی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە مەلەوانگەیەکدا دۆزرایەوە.
گەنجەکە ناوی رێبەر محەممەد سەلیمە، دانیشتووی گوندی ئێمینكێ یە و تەمەنی 23 ساڵ بوو.
مەروان ئێمینکی، یەکێک لە کەسوکاری گەنجەکە بە رووداوی راگەیاند، دوای دۆزینەوەی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کراوە.
لەو ماوەیەی کە دیارنەمابوو، ماڵباتی گەنجەکە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوایدا.
بەگوتەی کەسوکاری، رێبەر هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبوو، بەڵام چەند رۆژێک پێش دیارنەمانی، دۆخی دەروونیی تێکچووبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ