فراکسیۆنە سوننەکانی پەرلەمانی عێراق پاڵپشتیى ئەوە دەکەن هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا

16-03-2024
ئەنمار غازی
مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

پێدەچێت دەنگدان لەسەر یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە چووبێتە چوارچێوەى نەسازانى سیاسی کە پەرلەمانى عێراق نەیتوانى دەنگى لەسەر بدات و یەکلاکردنەوەى بۆ کاتێکى نادیار دواخست.
 
فراکسیۆنە سوننەکان پاڵپشتیى ئەوە دەکەن کە هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا وەکو پاڵپشتییەک بۆ ئەو قوربانییانەى کە هاونیشتمانیانى داویانە.
 
زەیتوون دلێمى، ئەندامى هاوپەیمانیى عەزم دەڵێت، "رێککەوتنى سیاسى نەبوو بۆ تێپەڕاندنى یاساى بەپارێزگابوونى هەڵەبجە، هەڵەبجە رووبەڕووى ستەمێکى گەورە بووەتەوە، تووشی کوشتارگە بووەتەوە، لە دژى ئەوە نین ئەو شارە بکرێتە پارێزگا، بە پێچەوانەوە ئەوە مافێکى سرووشتیى دانیشتووانى ئەو ناوچەیەیە لەسەر بنەماى ئەو ئازار و زیانەى پێیان گەیشتووە، بەڵام سەرەنجام دەنگدان لە پەرلەمان پشت بە رێککەوتنى فراکسیۆنە سیاسییەکان دەبەستێت."
 
جووڵەکان بەو ئاراستەیەن هەڵەبجە لە قەزاوە بکرێتە پارێزگا، بەلاى بەشێک لە پەرلەمانتارە سوننەکانەوە پرسێکى پەیوەستە بە کوردەوە و پارتە سیاسییەکانى دیکە پەیوەندییان بە پەکخستنیەوە نییە.
 
یەحیا محەممەدى، گوتەبێژى پارتى تەقەدووم دەڵێت، "لە بنەڕەتدا پێموایە کێشەیەکى راستەقینەمان نییە لەگەڵ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە، کە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان زیاد دەکات، بەڵام ئەوەى زانراوە ئەوەیە کە ئەو پرسە بە رەهایی پەیوەستە بە کوردەوە، بۆیە لە سەرەتا تاوەکو کۆتایی ئەوە پەیوەستە بەوانەوە، ئێمە بەدیاریکراوى لە دژى ئەو بیرۆکەیە نین."
 
هەڵەبجە چاوەڕێى دەنگدانە لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایەى، کە دەیکاتە پارێزگا و دەبێتە 19یەمین پارێزگاى عێراق و چوارەم پارێزگاى هەرێمى کوردستان، ئەوەش سوودى ئابووریى گەورەى بۆ پارێزگاکە دەبێت، کە لە بەرژەوەندى و پەرەپێدانى ژێرخانەکەیەتى.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.