سەرۆک بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا 'هەڕەشەکانی تیرۆر' تاوتوێ دەکەن

16-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد. بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، باسیان لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و "هەڕەشەکانی تیرۆر" کردووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-03-2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جەنەراڵ مەکفارلێن، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی و ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە "بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ رێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان" کردووە. 
 
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەش کردووە و "ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە."

 

 
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە:
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
 
ڕۆژی پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
 
لە دیدارەکەدا بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.
 
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە