رووداو دیجیتاڵ
لە ساڵیادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "مۆرکی رسوایی و شەرمەزارییە بە نێوچەوانی تاوانکارانەوە" و "نەیتوانی ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ئازادی بشکێنێت." ئاماژەی بەوەش کردووە، دەبێت وەکو دادگە و یاسا بڕیاری داوە، هەڵەبجەییەکان قەرەبوو بکرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له بيره‌وه‌ريى 35 ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شههيددا، به رێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان دهكهينهوه. دروود بۆ گيانى پاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌نێرين."
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "مۆركى رسوايى و شه‌رمه‌زارييه به نێوچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهيى ستهملێكراويى گه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له 5000 مرۆڤى بێ‌تاوان و له سرووشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت."
رۆژی 16-03-1988 هەڵەبجە کیمیاباران کرا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "گه‌لى كوردستان به يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به‌بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له هيچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەکات بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه و جه‌خت دەکاتەوە، "هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو روويه‌كه‌وه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێت درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌كو دادگە و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه."
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی ئەو پەیامەدا دەڵێت، "له كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانیان دهكهينهوه، به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان دهڕوانين. به موكوڕييهوه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه."
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە 10 ساڵ زیاترە لە هەرێمی کوردستانەوە کاری بۆ دەکرێت، بەڵام هەرجارەو بە هۆکارێک هەڵدەپەسێردرێت، ئێستا خەریکە خەونی هەڵەبجەییەکان دێتەدی و دەبێتە 19ـیەمین پارێزگای عێراق.
هەوڵەکان لە سەرەتای ساڵی 2013ـەوە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد و رەشنووسی یاساکەشی بۆ بەغدا ناردبوو، بەڵام ناکۆکییەکانی سوننە و شیعە و هۆکاری دیکە رێگر بوون لە پەسندکردنی یاساکە لە پەرلەمان.
ئێستا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی رەوانەی پەرلەمان کردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کورد و هاوپەیمانەکانی، هەڵەبجە بکەنە پارێزگای ژمارە 4ـی هەرێمی کوردستان و 19ـی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ