پۆلیسی هەولێر: برایەک بە گولـلە خوشکێکی کوشت

16-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، گەنجێک لە هەولێر گولـلەیەکی لەسەری خوشکی دا و بەهۆیەوە دوای دوو کاژێر مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-03-2023، مقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانیان ئاگادارکرانەوە بە "بوونی رووداوێکی زامدارکردن لە نەخۆشخانە"، دوای گەیشتنی هێزەکانیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کە برایەک بە "گولـلە" خوشکێکی بریندار کردووە، بەڵام دوای دوو کاژێر مانەوە لە نەخۆشخانە، کچەکە گیانی لەدەستدا.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و ئەو كچەی کە کوژراوە ناوی (صورە)ـیە و تەمەنی 28 ساڵە. دەشڵێت، تۆمەتبار کە برای کچەکەیە و ناوی (ر. س. ص.)ـە و تەمەنی 32 ساڵە، دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

 

 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باس لەوە دەکات کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.