لە سلێمانی بڕی باران بارین لە 500 ملیمەتر نزیك دەبێتەوە

16-03-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاژێری ‏رابردوودا ‏زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی مەیدانی سەر بە ئیدارەی ‏گەرمیان باریوە، كە 39 ملیمەتر بووە. لە سلێمانیش بڕی بارانبارین ‏لە 500 ملیمەتر نزیك دەبێتەوە، كە ساڵی رابردوو لە هەمان كاتدا لە سلێمانی ‏تەنیا 367.9 ملیمەتر باران باریبوو.‏
‏ ‏
كارزان لەتیف، لێپرسراوی بەشی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی بە تۆڕی ‏‏‏میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، لە ماوەی 24 كاژێری رابردوودا لە شاری سلێمانی ‏‏26.9 ملیمەتر باران باریوە، بەمەش كۆی گشتیی بارانی ئەمساڵ گەیشتە ‏‏496 ملیمەتر، لە کاتێکدا ساڵی پێشوو لە هەمان كاتدا تەنیا 367.9 ملیمەتر باران ‏باریبوو.‏
 
لەبارەی زۆرترین رێژەی باران بارینی ئەمساڵیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لێپرسراوی بەشی كەشناسیی كشتوكاڵ گوتی، "لە ناحیەی بەرزنجە كۆی باران بارینی ‏ئەمساڵ گەیشتووەتە 905.6 ملیمەتر، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو لەم كاتەدا ‏تەنیا 710.9 ملیمەتر باران لەوێ باریبوو."
 
لەدوای بەرزنجەش، بە گوتەی ئەو بەرپرسە لە کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی، بە پلەی دووەم قەزای ‏چوارتای سنووری شارباژێڕ دێت كە  778 ملیمەتر بارانی لێ باریوە، ساڵی ‏رابردوو تاوەكو ئەم كاتە لەو قەزایە بە هەمان شێوە بارانێكی باش هەبووە كە 796.5 ملیمەتر بارانی لێ باریوە، بە پلەی سێیەمیش قەزای ‏قەرەداخ دێت كە ئەمساڵ 768.5 ملیمەتر بارانی لێ باریوە ‌و ساڵی رابردوو ‏تەنیا 559.5 ملیمەتر بارانی لێ باریبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سۆران عومەر و وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "ماوەیەکە ئیشی خۆی لە بیر کردووە"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت، "ماوەیەکە ئیشی خۆی لەبیرکردووە و هەرجارەی قسە لەسەر چەند بابەتێکی ژمێریاری و دارایی دەکات".