لە كه‌مپی ئاوارەکان رێوشوێنی تووند دژی کۆرۆنا گیراو‌نەتە‌به‌ر
رووداو - حەسەن شام
لە كه‌مپی ئاوارەکان رێوشوێنی تووند دژی کۆرۆنا گیراو‌ەتە‌به‌ر، تاوەکو ئێستا هیچ کەسیک لەنێو کەمپەکاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە.
كه‌مپی حه‌سه‌ن شام یەکێکە لە کەمپی ئاوارەکان و نزیكه‌ی شەش هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژین. هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی تووند گیراوه‌ته‌به‌ر. هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێنه‌گات.
هه‌ركه‌سێك له کەمپەکە بۆ سه‌ردانیكردنی موسڵ یان ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بچێته ده‌ره‌وه، تاوەکو مانگێک رێگه‌ی نادرێت بێته‌وه نێو كه‌مپەکە.
نرخی خواردن و پێداویستداویستیه‌كان دووهێنده‌یان چووه‌ته سه‌ر. ئه‌وه بۆ ئاواره‌كان بارگرانیی زۆری دروست كردووه، چونكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی ژیانیان نییه و چاویان له هاوكاریی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. به‌هۆی ئه‌و دۆخەشە‌وه هاوكاریه‌كانیش دواكه‌وتوون.
عابد خدۆ، ئاواره‌یەکی موسڵییە و دەڵێت، "بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خوشییه‌كه له موسڵ و كه‌مپه‌كاندا بڵاونه‌بێته‌وه، رێگەیان لێ قه‌ده‌خه كردووین. ئه‌وه بڕیارێكی باشه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا نرخه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه. سه‌وزه و میوه‌مان بۆنایه‌ت. ئێستا نرخه‌كان به‌رزبونه‌ته‌وه: پیاز گه‌یشتووەتە دوو هه‌زار، خواردنی مانگانه‌مان لێ بڕاوه و نوێنه‌ره‌كه‌مان نایهێنێت. خه‌ڵك لێره له بارودۆخێكی قورسدایه".
هیچ تووشبوویەک به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێو كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا تۆمار نه‌كراوه.
قوتابخانه‌ی نێو كه‌مپه‌كان داخراون، رێنمایی ته‌ندروستی بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێت. منداڵان سه‌ریان كردووه‌ته یه‌ك و سه‌رقاڵی یاریكردنن. ده‌ڵێن بێزارین و ناتوانین له‌نێو چادره‌كاندا بمێنینه‌وه.
مه‌له‌ك عه‌لی، ئاواره‌یەکی موسڵییە و دەڵێت، "رێكخراوی خێرخوازیی بارزانی هاتن بۆلامان. دەرمانیان بە هەموو خێوه‌ته‌كاندا رشاند. پێیان وتین لێك نزیك
مه‌بنه‌وه و له جێگایه‌ك كۆمه‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێک جار بێزار ده‌بین و هه‌ندێک جاریش ئارام ده‌گرین تا خوای گه‌وره‌ی ده‌رگامان به روودا ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌و نه‌خۆشییه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێگەی هه‌ولێر و موسڵیان به‌سه‌ردا داخراوه، به‌ڵام بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌نێو كه‌مپه‌كاندا كراوه‌یه. هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌په‌له و پێویستیش هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌وه ده‌گوازێته‌وه هه‌وڵیر.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌وڵی زیاتر تووندوتۆڵكردنی رێوشوێنه ته‌ندروستیه‌كانه.
ئه‌سكه‌نده‌ر ساڵح، به‌رپرسی نووسینگەی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئه‌م ماوه‌یه ده‌بێت زۆر ئاگادار بن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بن، چونكه خوا نه‌كات حاڵه‌تێك بگوازرێته‌وه، كۆنترۆڵكردنی ئاسان نییه و زووش بۆ خه‌ڵكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له رووی به‌رێوه بردنی كه‌مپه‌كانه‌وه بەراوردی بکەیت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، ئێمه سیسته‌مێكی باشترمان هه‌یه. خه‌ڵك باوه‌ڕیان به ئیداره‌دانی كه‌مپه‌كانی ئێمه هه‌یه، بۆیه ئه‌و رێنماییانه‌ی ئێمه به خه‌ڵكی ده‌یده‌ین، وه‌ریانده‌گرن".
ملیۆنێك و په‌نجا هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له‌نێو 38 كه‌مپی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین. له 47٪ یان ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای هه‌ولێره‌وه.