راستكردنەوەی مانشێتی ئەمڕۆی رۆژنامەی رووداو


رووداو-هەولێر

مانشێتی سەرەكی ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی (رووداو) كە دەڵێت "لە توركیا نەوتی كوردستان دەدزرێت" ، لەوانەیە لێكدانەوەی هەڵەی بۆ بكرێت .

لە راستیدا د. ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەمەی راگەیاندبوو:

هەندێكجار بۆڕی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە دیوی توركیاوە دەوەستێت بەهۆی هەوڵی شكاندنی بەمەبەستی بردنی نەوت لە بۆڕیەكە بە قاچاخ . بەڵام سەرەڕای ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی پابەندبێ بەرامبەر هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جیهان بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی كراوە لە بەغدا.

بۆ ئەوەی ئەو هەڵە لێكدانەوەیە دروستنەبێت، ئەو روونكردنەوەیەمان بەپێویستزانی .

 

رۆژنامەی (رووداو)

16/3/2015