تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

16-02-2025
ئارێز خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا نە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەک و نە لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەکراون. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە وەریگرتووە، تاوەکو ئەمڕۆش (یەکشەممە، 16-2-2025) تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادە نەکراون و، داوا لە وەزارەتەکان کراوە کاری لەسەر بکەن، هەرکاتێک تەواو بوون، بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.
 
رووداو زانیویێتی، هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە دەگەڕێتەوە کە لە لیستی مووچە روویان داوە.
 
لیستی مووچەی مانگی دوو هەمان لیستی مانگی یەک دەبێت، کە بە شێوازی یەکگرتووی دیجیتاڵی (سیستمی پایڕۆڵ) ئامادەکراوە، تەنیا ناوی ئەو کەسانەی لێ دەردەهێندرێت کە لەم مانگەدا خانەنشین دەبن.
 
سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، ئەو سەرچاوەیەی رووداو دەڵێت، هیچ گفتوگۆ، تەنانەت تەلەفۆن و نامەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو مووچەیە نییە، چونکە بەغدا پێشتر گوتوویەتی گفتوگۆ لەسەر مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ دەکات، نەوەک ساڵی رابردوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە