یەکێتی: ناکرێت لەسەر بیروڕا دەربڕین رۆژنامەڤان و چالاکڤانان حوکمی قورسیان بەسەردا بدرێت

16-02-2021
کۆشش بێستانسووری
نیشانەکردن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شێروان شێروانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دوا پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و لەبارەی حوکمی شەش ساڵ بەسەر ژمارەیەک رۆژنامەڤان و چالاکڤان و دەڵێت "ناکرێت و نەشیاوە رۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەک تۆمەتبار حوکمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت".

رۆژی سێشەممە 16ی شووباتی 2021 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی ھاوسەرۆکان تاوتوێی رەوشی سیاسیی و بەتایبەتیش پێشھاتەکانی ھەولێری کرد.

یەکێتی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری کردووە و دەڵێت "ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر ژیانی ھاووڵاتییان و ئەمنیەتیان"، داواش دەکات "دەزگا پەیوەندیدارەکان بە زوویی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە بکەن و بکەرانی رووبەڕووی دادگایەکی عادیلانە بکەنەوە".

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا تاوتوێی دادگاییکردنی ژمارەیەک رۆژنامەڤان و چالاکڤانی مەدەنی کراوە کە لە دادگایەکی هەولێر حوکمی شەش ساڵیان بەسەردا دراوە و لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەشدا هاتووە "مەکتەبی سیاسی لە سۆنگەی باوەڕبوونی بە ئازادیی سیاسی و رۆژنامەنووسی و مافی چالاکی مەدەنی، وەکو پرەنسیپە نەگۆڕەکانی یەکێتی، داوای کرد لە دادگایەکی کراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بەو حوکمە قورسانەدا بکرێت و کەیسەکان بەگوێرەی یاسای ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی لە کوردستان مامەڵە بکرێن".

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەی یەکێتیدا ئاماژە بەوەش کراوە "ناکرێت و نەشیاوە رۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەکو تۆمەتبار حوکمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت کە تەواو پێچەوانەی ویستی فراوانکردنی فەزای سیاسی و ئازادیی رۆژنامەنووسییە لە وڵاتەکەماندا".

ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیکەی، بەپێی ماددەى 156 لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (21) بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێن.

رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2020، رۆژنامەڤان، شێروان شێروانی دەستگیرکرا، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، لە پارێزگای دهۆک دەستگیرکراوە و تۆمەتبارە بە "گوتنى قسەى نەشیاو، تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتیی کۆمەڵایەتى".
 
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، شێروان شێروانی لەسەر فەرمانى راگرتن کە لە دادگەى لێکۆڵینەوەى دهۆک دەرچووە دەستگیر کراوە و "تۆمەتبارە بەپێى ماددەى 156 لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (21) بۆ ساڵى 2003 کە لە پەرلەمانى کوردستان هەموارکراوە"، بەپێی یاساکانی سزادانی عێراقی سزاکە تاوەکو لەسێدارەدان دەڕوات، بەڵام بەپێی یاسای هەموارکراوی هەرێمی کوردستان لەسێدارەدان گۆڕاوە بۆ سزای زیندان کە دەکرێت تاوەکو زیندانی هەتاهەتاییش بڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سودانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێوڕەسمى یادى 100 ساڵەى دامەزراندنى وەزارەتى دەرەوەى عێراق

سوودانى: وەزارەتى دەرەوە راسپێردراوە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانى ئیسرائیل لەسەر عێراق بکات

محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "رژێمى زایۆنى بە پاساوى بێ بنەما، هەڕەشەى لە عێراق کردووە و ئەوەش وایکرد، ئێمەش جەخت لەوە بکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە شوێنێک هیچ هێرشێکی لێوە بکرێت. داوامان لە وەزارەتى دەرەوەش کردووە بەدواداچوون بۆ دۆسیەى هەڕەشەکەى زایۆنى بکات."