سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: هیوادارین ئاگربەستی غەززە ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئاگربەستی غەززە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات و دەڵێت، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن".
شەوی رابردوو ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ئاگربەستیان راگەیاند و رۆژی 19ـی ئەم مانگە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
لەو کاتەوەی جەنگی غەززە لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە دەستیپێکردووە، هەریەکە لە قەتەر، میسر و ئەمریکا وەکو نێوەندگیر هەوڵی رازیکردنی لایەنەکان دەدەن بۆ ئەوەی بە ئاگربەست لە غەززە رابگەیێندرێت.
لەم لینکەوە نێوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەست بخوێنەوە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربهست لە غەززە دەکەین. هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.