نوێنەرەکەیان: سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

16-01-2024
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە سبەی چوارشەممە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
 
سێشەممە 16-01-2024، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2023 دابەشدەکرێت. 
 
بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستاندا، 37 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، بۆ مووچە، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی 15 ملیار دینارە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".