رێباز حەملان: پێشڕەو دزەیی لە سیاسەت و حیزبایەتییەوە دوور بوو

16-01-2024
ژیڤان بەکر
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
هەولێر دیجیتاڵ

یاریدەدەرێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کارەساتەی شەوی رابردوو لە هەرێمی کوردستان روویدا، لە ماڵی بازرگانێکە کە خزمەتێکی گەورەی کوردستان و شاری هەولێری کردووە، "هێرشێکی ناڕەوا بوو بۆسەر خەڵکی هەولێر و بنیاتنانە گەورەکانی شارەکە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024 رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ پێشڕەو دزەیی، "دوورن لە راستییەوە." هێرشەکانی شەوی رابردووش بۆسەر ماڵەکەی بە "کارەسات" ناودەبات.
 
رێباز حەملان دەڵێت، "دوێنێ شەو ئەو کەسە لەگەڵ خێزانەکەی و میوانێکی لە ماڵی خۆی دانیشتووە. کەسێکی ناسراوە و هیچ یەکێک لەو تۆمەت و قسانەی باس دەکرێن، راست نین. هێرشێکی ناڕەوا بوو بۆ سەر خەڵکی هەولێر و بنیاتنانە گەورەکانی شاری هەولێر. هێرشکردنە سەر خەڵکی هەولێر و شارەکە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین."
 
یاریدەدەرەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، "بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت هەولێر راگرن، دەیانەوێت بیخەنە ژێر رکێفی سیاسەتێکەوە کە لەگەڵ پەیامەکانی ئەواندا ناگونجێت. بە دڵنیایی هەولێر ناچێتە ژێر ئەو بارە. هەولێر بە چەندین پەلاماری گڵاوتر، تاقیکراوەتەوە و نەچووەتە ژێر بار. هەولێر وەکو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەر پێی خۆی دەوەستێتەوە. ئەو دۆخە قورسانەی لە رابردوودا بەسەرمان هاتوون، تێمان پەڕاندوون و ئێستاش تێی دەپەڕێنین."
 
کاژێر 23:30ی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەمرۆ رایگەیاند، بە 11 مووشەکی بالیستی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج، 4 مووشەک لە کرماشانەوە و 7 مووشەکیش لە پارێزگای ئازربایجانی رۆژهەڵاتەوە (تەورێز) ئاراستەی ئەو شارە کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".