فەوزی هەریری: لە دوو مانگی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات

16-01-2023
رووداو @Rudawkurdish
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات. لەبارەی سەردانەکەی برێت مەکگۆرکیشەوە گوتی، "پەیوەندیی بە ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتییەوە نییە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ میدیا کرد و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری رووداو لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی گوتی، "هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. هیوادارین ناکۆکییەکان زیانیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەک و ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەرکە، چونکە ئەمە ئەرکێکی راستەوخۆی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت لە هەوڵەکانی، بێگومان ئەوەی ئێستا روویداوە ئێمە پێمان ناخۆشە، بەڵام دەبێت گەشبین بین، لە کۆتاییدا بەرژەوەندیی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوەیە."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. لەوبارەوە فەوزی هەریری رایگەیاند، "جارێ نازانین بەنیازی چییە، بەڵام ئەمشەو لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە."
 
بە گوتەی فەوزی هەریری، "پارتی بڕیاریداوە و دەستپێشخەریی کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی، بەڵام سەردانەکەی مەکگۆرک پەیوەندیی بە ناکۆکیی پارتی و یەکێتییەوە نییە و سەردانێکی سیاسییە بۆ تێگەیشتن لە دۆخی عێراق و ناوچەکە، هەر کەس دەچێتە بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات."
 
لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانەوە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەرکی یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە دیاری دەکات. بەڵام ئەرکی پەرلەمانە کۆببێتەوە و کێشەکانی وەکو یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن چارەسەر بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.