لە رواندز بەهۆی لێچوونی گازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

16-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، بەهۆی لێچوونی گازەوە لە یەکێک لە ماڵەکانی قەزای رواندز بوتڵێکی گاز گڕیگرت، بەهۆیەوە زیانی دارایی بەر ماڵەکە کەوت. 
 
رۆژی دووشەممە، 16-1-2023، موقەدەم بەیار محێدین، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێکی گەرەکی لاوان لە قەزای رواندز کەوتەوە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی رواندز گەیشتنە شوێنی رووداوەکە." 
 
موقەدەم بەیار محێدین ئاماژەی بەوەدا، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی لێچوونی گاز لە بوتڵێکی گازەوە روویداوە و زیانی ماڵی بە ماڵەکە گەیاندووە.

 

 
شەوی دووشەممە 21-11-2022، تانکیی گازی سەمونخانەیەک لە دهۆک تەقییەوە و بەو هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 31 کەسی دیکە برینداربوون.
 
هەروەها رۆژی پێنجشەممە 17-11-2022، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکە بریندار بوون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.