بێ هیچ مادەیەکی یاسایی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک قەدەخەکراوە

16-01-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک. وێنە: رووداو
پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە پێنج ساڵە لە پارێزگای کەرکووک هەموو رەنگ و جۆرە ئاڵایەک هەیە تەنها ئاڵای کوردستان نییە. بەبێ بوونی هیچ بڕگە و مادەیەکی یاسایی و دەستووری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک قەدەخەکراوە، لە بەرامبەردا رێگە بەهەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەکی دیکە دراوە. 
 
تانيا ئەحمەد، خوێندکاری پەیمانگەیە لە کەرکووک و بە رووداوی راگەیاند: کەرکووک شارێکە پڕە لە ئاڵا و خاڵییە لە ئاڵای کوردستان، ئەمە ئازارێکە و ئێمەی هەراسان کردووە، بۆیە ئومێدەوارین رۆژێک لە رۆژان هاوشانی ئاڵاکانی دیکە بدرەوشێتەوە. 
 
ئاراس کەرکووکی، پارێزەرێکە لە کەرکووک و دەڵێت: "یاسایەکی روون نییە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات ئاڵای کوردستان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان هەڵنەکرێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەو عەقڵە شۆڤێنییەی لە عێراقدا هەیە رێگری لە کورد دەکرێت ئاڵای کوردستان هەڵبکات. بەداخەوە ئێمە هۆکاری سەرەکی بۆ ناتەبایی نێوان حیزبە کوردستانییەکان دەگەڕێنینەوە." 
 
لە چەند قوتابخانەیەکی تورکمانی لە گەڕەکی موسەڵڵای کەرکووک، وێرای بوونی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە جگە لە ئاڵای عێراق هەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەکی دیکەی قەدەخەکردووە، بەڵام ئاڵای تورکمان لەسەر ئەو قوتابخانانە دەشەکێتەوە.
 
بە بڕیاری هێزە سەربازییەکانی عێراق، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک قەدەخەکراوە و هەر ئەوانیش لە هەر شوێنێکی کەرکووک ئاڵای کوردستان ببین، دایدەگرێن. 
 
یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە رووداوی گوت: ئەو ئاڵایەش لە دەستووری عێراق هەیە و رێزی لێدەگرین کە دەچینە هەرێمی کوردستان، ئاڵای کوردستان و عێراق دەبینین و کێشەمان نییە، بەڵام لە کەرکووک نەخێر، چونکە کەرکووک سەر بە حکومەتی فیدراڵییە. 
 
پێنج ساڵە ئاڵایەکی عێراق لەسەر پەیکەری پێشەرگە دانراوە کە سیمبوولی ئازایەتی و پارێزەری کەرکووک بووە و رێگە نادرێت ئاڵای کورستان لە نزیکشی هەڵبکرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."