مەسرور بارزانی بۆ نووری مالیکی: گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم

 
رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالیکی کرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات و دەڵێت، "بەبۆنەی سەرکەوتنی 18یەمین کۆنگرەی حیزبی دەعوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم".