دەریای 16 ساڵ بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکەی پێویستە 10 نەشتەرگەریی بۆ بکرێت

16-01-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن نەخۆش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەریا زیاتر لە 10 ساڵە نەخۆشە و جارێک نەشتەرگەریی کردووە بەڵام، ئێستا پزیشکەکان پێیان گوتووە بۆ رزگاربوون لەو نەخۆشییە پێویستە بەقەدەر تەمەنی نەخۆشییەکەی نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و 10 جار بچێتەوە ژووری نەشتەرگەری.
 
دەریا شاکر سینا ئەو كچە نەخۆشەیە کە لە تەمەنی 6 ساڵییەوە گیرۆدەی ماکی دەمارەکانی خوێن بووە و ئێستا تەمەنی 16 ساڵە و هێشتا چارەسەر نەکراوە. دەریا و خێزانەکەی لە کۆمەڵگەی سێبیرانی هەولێر دادەنیشن.
 
شاکر سینا، باوکی دەریا لەبارەی نەخۆشیی کچەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند، لە تەمەنی 6 ساڵی بردوومەتە لای پزیشک، نەشتەرگەرییەکی بۆ کردووە و پێیان راگەیاندین بۆ نەشتەرگەریی دووەم دەبێت تەمەنی بچێتە نزیک 20 ساڵ. بەگوتەی باوکی دوو گرێ لە رانی بووە و یەکیان بە نەشتەرگەری لابردووە و ئەمەی دووەم تاوەکو ئێستا ماوە.
 
بەهۆی ئەو گرێیەی لە رانی دروستبووە، رانی دەریا هێندە ئەستوور بووە کە زەحمەت بتوانێ پانتۆڵ لەپێ بکات بۆ ئەوەی بتوانێ بە ئاسانی بچێتە مەکتەب. لەماوەی رابردوو چەندینجار هەوڵی چارەسەری داوە، دوایینجاریش پزیشکێک پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی پەشیمان بووەتەوە، چونکە گوتوویەتی بەو نەشتەرگەرییە ژیانی دەکەوێتە مەترسی و ئەگەری گیانلەدەستدانی هەیە.
 
دکتۆر هێوران ئەنوەر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن، لەبارەی نەخۆشییەکەی دەریا و چارەسەرەکانیەوە بە رووداوی راگەیاند: "دەریا نەخۆشی من بووە. لە راپۆرتەکانیشدا باس لە چارەسەر و تێچووەکەی کراوە کە تێچووی چارەسەرەکەی زۆرە و لەوانەیە لەدوای نەشتەرگەریش نزیکەی 10 قەستەرەی پێویست بێت."
 
ئێستا لەدوای پشکنینەکان، پزیشکەکانی پێیانگوتووە، دەبێ 10نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و بۆ هەر نەشتەرگەرییەک پێویستی بە لانیکەم 10 هەزار دۆلارە. باوکی دەریا دەڵێت، توانای ماددیم هێندە نییە کە بتوانم ئەوەندە پارەی تێدا خەرجبکەم و لەولاشەوە ئازاری کچەکەم ژیانی لێ تاڵکردووین. بۆیە پێویستیی بە یارمەتیی خێرخوازانە.
 
هەروەها لە راپۆرتی نەخۆشخانەی هەولێر کە مۆر و واژۆی بەڕیوەبەری نەخۆشخانەکەی لەسەرە و لە 22-2-2020 نووسراوە هاتووە: "نەخۆش دەریا شاکر سینا تەمەن 15 ساڵ تووشی ماکی دەمارەکانی خوێن بووە و پێویستی بە چارەسەرە لە رێگەی قەستەرە بە چەندجارێک کە هەر جارێک تێچووەکەی 8000 بۆ 10000 دۆلارە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".