لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی کوردستان دەنگدانی لەسەر کۆی ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازیی کۆتاییپێهێنا و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەواوی پرۆژەیاساکەی پەسنکرد.
ئەو لایەنانەی دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا
پارتیی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
ئەوانەی دەنگیان پێنەدا
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
نەوەی نوێ
ئەو لایەنانەی دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا
پارتیی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
ئەوانەی دەنگیان پێنەدا
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
نەوەی نوێ
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەبارەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و کەمترین مووچەی خانەنشینی نەخراونەتە بەرنامەی کارەوە سەرەڕای ئەوەی پشتگیری سێ پەرلەمانتاری هەبوو، بۆیە دەنگیان لەبارەی کۆی پرۆژەیاساکە نەداوە.
هاوکات فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، پلە باڵاکان بە لانی کەم بە چوار ملیۆن و 100 هەزار دینار خانەنشین دەکرێن، ئەوەش دژی خواستی ئەوان بووە بۆیە دانیشتنەکەیان بەجێهێشتووە.
فراکسیۆنی یەکێتیش پرۆژەیاساکە بەشێوەیەکی گشتی بە پرۆژەیاسایەکی باش ناودەبات، بەڵام دەڵێت لە ئاست چاوەڕوانی ئەواندا نەبووە.
فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، گرەنتیمان لە حکومەت وەرگرتووە ئەو پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت بۆ ئەو چینە بێت کە کەمترین مووچەیان هەیە.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەنگمان بە پرۆژەیاساکە، ئەگەر دەنگمان نەدایە ئەوا مانای ئەوە بوو ئێمە رازین بەم دۆخەی ئێستا هەیە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکێک بوو لە رۆژە مێژووییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان، چونکە پرۆژەی چاکسازیی پەسندکرا. پەسندکردنی پرۆژەکەش دەستپێکێکە بۆ ئامانجێکی زۆر گەورە، هەروەها دەستپێکێکە لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان، دەستپێکێکە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەر لە حکومەت".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "لەماوەی رابردوودا فراکسیۆنە جیاوازەکان هەموو هەوڵێکیان بۆ پرۆژەکە خستەگەڕ بۆ ئەوەی دادەپەروەرانە پرۆژەکە جێبەجێبکرێت". دەشڵێت "ئەمە هەنگاوی یەکەمە و لە ئایندەشدا کاری گەورەترمان دەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ